ناوی كوژراوه‌كان بخوێنه‌ره‌وه؛ به‌خۆیه‌وه (20) كه‌سی له خێزانه‌كه‌ی كوشت
10:34 - 31/12/2021
زه‌مه‌ن –
عێراقی
له‌روداوێكی
خوێناویدا، داواكراوێك له قه‌زای جه‌بله‌ی باكووری پارێزگای بابل، روبه‌روی هێزه
ئه‌منیه‌كان ده‌بێته‌وه‌و 20 كه‌سی خێزانه‌كه‌شی ده‌كوژێت.
رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی دوێنێ 30ی كانوونی یەكەمی 2021 روویداوە لەو كاتەی هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی دوو داواکراو بە ماددەی چواری تیرۆر چوونەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونەکەیان، بەڵام تۆمەتبارەکان بە تووندی رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە. دوو کەس لە هێزە ئەمنییەكان برینداربوون و 20 كەس لە كەسوكاری داواكراوەكە كوژراون، کە لەنێو كوژراوەكاندا 12 منداڵ هەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
دوای ئه‌وه‌ی به شوێنی كه‌سی داواكراو زانراوه، هێزێكی ئه‌منی به پیاده گه‌یشتووه‌ته
ئه‌و شوێنه، به‌ڵام له‌لایه‌ن داواكراوه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و ژماره‌یه‌ك
له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی برینداركردووه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌كه
كشاوه‌ته‌وه و داوا له هێزی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا كردووه، بچێته ئه‌و شوێنه،
به‌ڵام به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌وانیش بووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان
داوایان لێكردووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام ئه‌و گوێی پێنه‌داون.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له كه‌سی داواكراو
كردووه، تۆمه‌تباره‌كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه و 20
كه‌سی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوشتووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئه‌منی ئاماژیشیان بۆ ئه‌وه كردووه كه هێشتا ئاماره‌كان سه‌ره‌تاییه و تا ئێستا
دوا ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ناوی بەشێک لە کوژراوەکان بەمشێوەیەن:
1. رەحیم کازم عەیادە غرێری
2. سەلام رەحیم
3. کەریم رەحیم
4. فیراس رەحیم
5. ئەیوب رەحیم
6. ئیبتیسام رەحیم
7. دیانە رەحیم
8. یوسرا ئەحمەد – هاوژینی رەحیم
9. شەیما هیلال – هاوژینی رەحیم
10. عەبدوڵڵا سەلام
11. سەعەد سەلام
12. عەنوود سەلام
13. ئەنوار سەلام
هەروەها، دیانە رەحیم دایکی دوو منداڵ و ئیبتیسام رەحیم دایکی چوار منداڵ بوو.