پارتی رونكردنه‌وه له‌باره‌ی "رێككه‌وتنێك" بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات
09:33 - 30/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی
کوردستان ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی
خۆیدا كرابێت.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
"پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له واده‌ی
خۆی و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "باری ناوخۆیی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت
ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان".