بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت
08:49 - 30/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی
هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك
ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی
پێویستیانە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕايگەیاند،
"وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بە ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابەشکردنی
بەشەخۆراکی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت."
وتیشی، "هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە،
بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی،
سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی
مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسانە پسوولەی خۆراكیان هەر دەمێنێت، بۆ
ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ دروست نەبێت."