وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی باس له راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه و گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كات
07:52 - 30/12/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند، له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوی
ئۆمیكرۆندا له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تدا نییه كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی رابگه‌یه‌نێت،
یاخوود پێشنیاری خوێندنی ئه‌لیكترۆنی بكات.
سه‌یف به‌در،
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند، "له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی
گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له عێراقدا ژیان ئاسایی ده‌بێت، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و كه‌ره‌نتینه‌ی
گشتی راناگه‌یه‌ندرێن، ئه‌م رێوشوێنانه تێپه‌ڕین و ناگه‌ڕێنه‌وه."
وتیشی، ئه‌گه‌ر
گه‌شتین به‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی، ئه‌وكات چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی
گشتی ده‌كه‌ن تا راسپارده و رێنمایی نوێ ده‌ربكات.