حكومه‌ت بڕیارێكی له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته‌وه ده‌ركرد
07:03 - 30/12/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، سه‌رجه‌م
فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه خزمه‌تیان زیاتر له پێنج ساڵه،
به‌هه‌میشه‌یی بكرێن و دابمه‌زرێندرێن.
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری و وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران رایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌مو هه‌وڵێكی خۆی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان
و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، ساڵی 2021 به ساڵی دیپلۆماسی ناوده‌برێت به‌هۆی فراوانبونی
كرانه‌وه‌ی عێراق به وڵاتانه‌وه دیكه‌ی جیهانه‌وه.
وتیشی، "حكومه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه
سه‌ركه‌وتو بوه له پێدانی شایسته‌ی دارایی وانه‌بێژان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق،
سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانیان و له‌چوارچێوه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌دا و ساڵی داهاتوش شایسته داراییه‌كانیان
مانگانه بۆ خه‌رجده‌كرێت".
حه‌سه‌ن نازم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌كۆبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا كه سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی
ماوه‌ی پێنج ساڵه خزمه‌تیان هه‌یه، به‌هه‌میشه‌یی بكرێن و دابمه‌زرێندرێن".