سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: گه‌نجانی هه‌رێم ئومێدیان به‌م وڵاته نه‌ماوه و رێگه‌ی مه‌رگ هه‌ڵده‌بژێرن
06:41 - 30/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند: بێكاری باڵی
كێشاوە بەسەر بەشێكی زۆر لە گەنجان، بەو هۆیەوە گەنجانی هەرێم هیچ هیواو
ئومێدێكیان بەژیان لەم وڵاتە نەماوە.
سەڵاحەدین بەهادین،
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، بەداخەوە سەڕەرایی بوونی
چەندین قەیران و كێشەی سیاسی و ئابوری بەبەرنامە كار لەسەر ئەخلاق و بیروفكری
گەنجانی هەرێمی كوردستان كراوەو دەكرێت.
وتیشی، "ئێمەی
یەكگرتووەكان وەك هەمیشە پشتیوان و ڕێگەپیشاندەری گەنجان دەبین و پێویستە دایكان و
باوكان لەئاست ڕوداوە خێراكانی كۆمەڵگە بەئاگابن و منداڵ و گەنجان لەئالودەبون
بەماددەی هۆشبەرو ڕەفتاری نەگونجاو بەدووربگیرێن."
سەلاحەدین
بەهادین تیشكیشی خستەسەر دۆخی كۆمەڵگەو ڕوداوە نەخوازراوەكان و ڕایگەیاند:
بەداخەوە بێكاری باڵی كێشاوە بەسەر بەشێكی زۆر لە گەنجان، بەو هۆیەوە گەنجانی
هەرێم هیچ هیواو ئومێدێكیان بەژیان لەم وڵاتە نەماوەو ڕێگەی مەرگیان پێباشترە لە
ژیان كەهۆكاری سەرەكی خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و نەبوونی دادپەروەرییە.