1129 کوردستان

واده‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی غاز له‌ سلێمانی راگه‌یه‌نرا

05:44 - 30/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

 

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی ریگه‌یاند، كێشەی نەبوونی غازی ماڵان چارەسەر دەكرێت و هەر بریكارێكی دابەشكردنی غاز نرخ بەرز بكاتەوە سزا دەدرێت.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی وتووە:" هەموو هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كەمی غازی ماڵان خستووەتەگەڕ و لە یەكشەممەی داهاتووەوە كێشەكە چارەسەر دەكرێت."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئێستادا لە قەیرانی غازدا نین تەنها غاز كەمە، بەڵام نرخەكەی وەك پێشترە بە هەشت هەزار و 500 دینارە، هەر بریكارێك نرخ بەرز بكاتەوە سزادەدرێت."

بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، "بەدواداچوون و لێپرسینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێكردووە، دوای پشووی ساڵی نوێ رێكارەكان دەگیرێنەبەر و خشتەی نوێ بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان دادەنرێت و ناهێڵن لە ژێر هیچ بیانوویەكدا بەشە غازی هاووڵاتیان كەم بكرێتەوە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن