418 کوردستان

ئاگادارییه‌ك له‌ هاتوچۆی سلێمانییه‌وه‌ بۆ شۆفێران

04:59 - 30/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە شوفێران بەشێوەیەكی بەردەوام لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان چەند پێداویستییەكیان لابێت، کە بۆ كاتی پێویست گرنگن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکیدا چەند رێنماییەکی لەبارەی کەرەستە و پێداویستییە گرنگەکانی هەر ئۆتۆمبێلێکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، پێویستە شوفێران بەشێوەیەكی بەردەوام لەناو ئۆتۆمبێلەكەیان چەند پێداویستییەكیان لابێت، کە بۆكاتی پێویست گرنگن و بریتین لە:

- پێداویستی میكانیكی بۆ گۆڕینی تایەكان: ئەوە پێكدێت لە تایەی یەدەگ و سپانە و ئامێر بۆ تێكردنی هەوا بۆ تایەی ئۆتۆمبێل.

- نەخشەی شوفێری: نەخشەی ئێستا بەشێوەی (GPS) و لەسەر مۆبایلەكان پەیوەست دەكرێن.

- ئامێری پێوەری هەوا: ئەو ئامێرە پێویستە بۆ پشكنینی تایەكان، لەبارەی بەرزی و نزمی ئاستی هەوای ناو تایەكان.

- ساڵنامه‌و مۆڵەتی ئۆتۆمبێل "ئیجازەو سەنەوی".

- بوونی رۆنی یه‌ده‌گ له‌حاڵه‌تی تێكچوونی ئۆتۆمبێل و گرفتی كه‌مكردنی ڕۆن.

- كێبل یان حەبل: پێویستە هەموو شوفێرێك لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی كێبڵ و حەبلی لابێت، تاكو ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەی تووشی پەككەوتن هات، ئۆتۆمبێلێكی تر رایبكێشێت.

- گڵۆپی بچووك: ئەم گڵۆپە رووناكییەكی بچووكە بەهۆی پاتری ئۆتۆمبێلەكەوە كار دەكات و لەئەگەری گرفتێك لەنێو مەكینە لە شەواندا دادەگیرسێندرێت.

- جانتای تەندروستی: پێویستە شوفێران بە بەردەوامی جانتای پێداویستییە تەندروستییەكانیان لابێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن