هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر.. پارێزگاكانی عێراق كۆتاییان به‌مردنی كۆرۆنا هێنا
04:40 - 30/12/2021
زه‌مه‌ن – عێراقی
ماوه‌ی چه‌ند
رۆژێكه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان مردن به كۆرۆنا
تۆمار نه‌كراوه و توشبونیش بۆكه‌مترین ئاست دابه‌زیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش
به‌هه‌مان شێوه هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه و رێژه‌ی توشبوونیش له 15
پارێزگاكه‌ی عێراق بۆ ئاستی سفر یان 4 تا 10 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی
كوردستانیش رێژه‌ی مردن زۆر دابه‌زیوه‌و ته‌نها له دهۆك و هه‌ولێر 3 حاڵه‌ت
تۆماركراوه‌و، توشبونیش بۆ خوار 100 حاڵه‌تی توشبوو كه‌می كردووه.
به‌كۆی گشتی له هه‌موو عێراق 24 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا مردوون، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی (7) هه‌زارو سه‌دو هه‌شت حاڵه‌تی له هه‌رێم تۆماركراوه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی گشتی مردن له عێراق.