له سلێمانی ٢٣ تیم ده‌خرێنه حاڵەتی ئامادەباشییه‌وه
09:49 - 30/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
سلێمانی، 23 تیم بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان له شه‌وی سه‌ری ساڵدا پێكهێنا.
سامان نادر، لێپرسراوی
سەنتەری خێرای ۱۲۲، ڕایگەیاند: بۆ بۆنەی سەری ساڵ سەنتەری فریاکەوتنی
خێرای ۱۲۲ لەڕێگای (٢٣) تیمەوە لە ناوچەگەشتیارییەکان
و شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکانی ئەمبوڵانسەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاوڵاتیان و گەشتیاران.
داوا لەهاوڵاتیان دەکات
لە کاتی پێویستیان بەتیمی تەندروستی پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 122.