سبه‌ینێ له‌م ناوچه‌یه‌ی سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌كرێت
10:13 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ له سنوری مەڵبەندی 7 دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی ئەمڕۆ
چوارشەممە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی شەش کۆتایی هات، سبەی پێنج شەممە
لەسنوری مەڵبەندی 7 دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.
ئه‌و نه‌وته‌ی
دابه‌شده‌كرێت، 200 لیتره بۆ هه‌ر ماڵێك و بڕی 55 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.