765 کوردستان

ده‌زگای لوتكه‌ خنكانی 25 کۆچبەرى کوردی لە ئاوەکانى یۆنان راگه‌یاند

09:35 - 29/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

ده‌زگای لوتكه‌ رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند روداوێكی ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، 25  کۆچبەرى کورد خنكاون.

 
دەزگاى لوتکە ئامارى هەرسێ روداوى یەختە نقومبوەکانى مانگى (12)ى کۆچبەرانى بڵاو کردەوە و رایگه‌یاند، لەچەند ڕووداوێکی جیاواز و کارەساتبار و ژێر ئاوکەوتنی یەختی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان، ژمارەیەکی بەرچاو لەکۆچبەرانی کورد بوونەتە قوربانی و ژمارەیەکی تریشیان تا ئێستا بیسەروشوێنن.

بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە (27) کۆچبەر بێسەر و شوێنن و (25) کۆچبەریش خنکاون (58) کۆچبەریش رزگاریان بوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، نوێنەرایەتی دەزگاکە لەسەرەتای ئەو رووداوانەوە لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەکانی یۆنان و نوێنەرایەتى عێراق لەپەیوەندی و ھەماھەنگیدابوین بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر تەرمی ئەو کۆچبەرانەی بونەتە قوربانی ڕووداوەکانن.


‎ دەزگای لوتکە ده‌شڵێت، "لیژنەیەک لە نوێنەرایەتی عێراق سەردانی ئەو (57)کۆچبەرە دەکەن کە لە کەمپی (ئەمێک دەلێدەن)لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن