له ههولێر دهست بهدابهشكردنی نهوت دهكرێت
08:52 - 29/12/2021
زهمهن_ههولێر
بەڕێوەبەری نەوت و كانزگانی ههولێر رایگهیاند، لە
هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێ بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی دانیشتووی دەورووبەری
شاری هەولێر.
ئاری کاکەشین سابیر، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی
هەولێر ڕایگەیاند: " لە سەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی
سامانەسرووستیەکان بەردەوامین لە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکان
کە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت و دەگاتە شاری هەولێر".
وتیشی، "لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکەین بەدابەشکردنی
نەوت بەسەر هاووڵاتیانی دانیشتووی دەورووبەری شاری هەولێر لە قوشتەپە، بەستۆرە،
دارەتوو، بەحرکە، کەسنەزان، بنەسڵاوە، خەبات و شوێنەکانی تر".
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکراشیکرد،
بڕی 55 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک وەردەگیرێت.