له سلێمانی ته‌قه‌كه‌رێك ده‌ستگیركرا
07:37 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى بەتۆمەتى
تەقەکردن راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لەگەڕەکی ئازادی
شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە
ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکرابو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو
دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێ‌کردبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ز، ط، ر)
لەدایکبووی ٢٠٠٠ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.