دوو شه‌پۆلی به‌فر و باران روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
07:12 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی
پێشبینییه‌كان، هه‌فته‌ی داهاتوو، كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به دوو
قۆناغ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران هه‌رێم ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و
پێشبنیانه‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كاندا،
بارانبارین رۆژی شه‌ممه، 1/1/2021 ده‌ستپێده‌كات و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان
ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی
پێشبینییه‌كان، رۆژی دووشه‌ممه، پێشبینی بارانی به‌هێز و ته‌رزه ده‌كرێت له
زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی لافاو و بارینی به‌فری زۆر له‌به‌شێك
له‌سه‌نته‌ری شار و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كرێت.