شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی: هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته شوێنی ئاژاوه و ناشرینی
06:34 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا هه‌رێمی
كوردستان بوه‌ته شوێنی ئاژاوه و ناشرینی و سته‌ملێكردن، به‌ڵام ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه
ژێر ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن".
شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی له‌دانیشتنێكدا له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی ته‌ریقه‌تی
كه‌سنه‌زانی له‌شاری سلێمانی رایگه‌یاند، "ده‌بێت میله‌ته‌كه‌مان له‌عێراق و
هه‌رێمی كوردستان به‌خۆشی بژی و كوردستان پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقه و هه‌ر
له‌كوردستانه‌وه ئێمه عێراقمان رزگاركرد و له‌كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ براكانی
ترمان شه‌راكه‌تی حكومه‌ڕانیمان دانا بۆ شوێنه‌كانی تر".
شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی وتیشی، له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته شوێنی
ئاژاوه و ناشرینی و سته‌ملێكردن، به‌ڵام ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌ستی ئه‌و ئه‌ندام
و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مان بكه‌ن كه ده‌توانن شه‌راكه‌ته‌كه
له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر به‌رنه‌پێشه‌وه.