ئاگادارییەکى نوێ لەبارەى گەشتى بێ ڤیزا بۆ ئێران
06:07 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رایگەیاند، لێدانى مۆرى
تایبەت بە وەرگرتنى ڤاکسین لە پاسپۆرت لەکاتى سەردانیکردنى ئەو وڵاتە بەماناى رێگەدان
بەگەشتکردن دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ به‌بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی ڤیزا.
بەپێی ئاگادارییەکى سه‌ركونسوڵگه‌رییەکە، ته‌نها به كارتی دوو ژه‌مه ڤاكسینی
كۆرۆنا (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی
نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به ماوه‌ی 96
كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی ڤیزا، هاوڵاتییان ده‌توانن له ڕێگه‌ی
سنوره ئاسمانیه‌كانه‌وه بچنه‌ناو ئێرانه‌وه و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه به مانای
وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه له ئێران دا.
دەقى ئاگادارییەکە:
ئاگاداری: به‌رده‌وامی گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له
ڕێگه‌ی ئاسمانیه‌وه به‌بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی ڤیزا
دابه‌دوای ئاگاداریی پێشوو تایبه‌ت به سنورداركردنی پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری
و زیاره‌تی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینیه‌وه، سه‌ركونسوڵگه‌ری
كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق ده‌كاته‌وه
كه ته‌نها به كارتی دوو ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م
دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به ماوه‌ی 96
كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به وه‌رگرتنی ڤیزا، ده‌توانن له ڕێگه‌ی سنوره
ئاسمانیه‌كانه‌وه بچنه‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه به
مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه له ئێران دا.