كازمی په‌یامێكی نوێی له‌باره‌ی كشانه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بڵاوكرده‌وه
05:32 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له عێراق ته‌واو بوو.
كازمی له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر
بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، به ته‌واوبوونی ئه‌ركه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه،
سه‌رجه‌م هێز و كه‌رسته و كه‌لوپه‌له جه‌نگییه‌كان له عێراق كێشرانه‌وه و
برانه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌كه، كورت هه‌ڵدێت له راوێژ
و پشتیوانی و ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا
هاتووه‌ته ئاراوه.
مسته‌فا كازمی سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و دراوسێكانی عێراقی
كردووه، بۆ پشتیوانیان له عێراق له شه‌ڕی دژ به داعش و ئاماده‌یی هێزه‌كانی عێراقیشی
بۆ به‌رگریكردن له گه‌لانی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.