661 کوردستان

هه‌ڵوێستی نوێی یه‌كێتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تی داهاتوو

04:48 - 29/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "دەمانەوێت پۆستی سەرۆککۆمار ببێتە دەستە گوڵی لایەنە سیاسییەکان".


عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەمرۆ چوارشەممە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگه‌یاند، " ئێمە و پارتی لە کۆبوونەوەی ڕەسمی باسی بابەتی پۆستی سەرۆککۆمارمان نەکردووە، بەڵام ئێمە تاک لایەنە بەرنامەی خۆمان ئامادەکردووە بۆ گفتوگۆ و لەگەڵ پارتیش دیدێكی هاوبەشمان هەیە و پێدەچێت بۆ یەک هەڵوێستی کۆببینەوە".

وتیشی، "دۆخی ئێستای عێراق پێویستی بە سازانی سیاسییە و دەبێت لەسەر بنەمای شەراکەتی ڕاستەقینە و بنەمای دەستور بێت"؟

باسی له‌وه‌شكرد، "گۆڕانکارییەکی سور لە دەرئەنجامی هەڵبژاردن روویداوە و لایەنەکان هەوڵی ئەوە دەدەن بەرچاو ڕوون بن کە چۆن بەشداری بکەن لە پێکهێنانی حکومەت و ڕۆڵیان چی دەبێت".

عیماد ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، "ماددەی 140 و جێبەجێکردنی دەستوور، حکومەتی سەرتاسەری و هاوبەشیی راستەقینە، خاڵە دیارەکانی کارنامەی یەکێتی و پارتین و  لەگەڵ پارتی بڕیارمان داوە بە شاندی هاوبەش بچینە بەغدا".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن