گه‌نجێك به‌هۆی غاز و دوكه‌ڵی زۆپاوه گیانی له ده‌ستدا
03:25 - 29/12/2021
زه‌مه‌ن
گه‌نجێكی كورد له قه‌زای
دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەنجێک بەهۆی
غاز و دوكه‌ڵی زۆپاوە گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی عومه‌ر كه‌ریمه و تەمەنی ٢١ ساڵ
بووە و شەوی رابردوو بەهۆی دوکەڵ و غازی زۆپاوە گیانی لەدەستداوە.
عومه‌ر كه‌ریم لەگەڵ کەسوکاری کارگەی بلۆکییان هەیە و
هەر لەوێ کاری کردووە و شه‌وی رابردوو به‌هۆی سه‌رماوه دوو زۆپای بردووەتە ژوورەوە و نیوەڕۆ كه دەرگای ژوورەکەیان کردووەتە
بینیویانە دووکەڵێکی زۆر لەژوورەیە و گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مه حه‌وته‌م حاڵه‌تی مردنه له هه‌رێمی كوردستان به غاز و دوكه‌ڵ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دایکێک و چوار منداڵی له
گوندێكی ئاكرێ به‌هۆی بەهۆی غازی خەڵوزه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.٢٦ی ئەم مانگەش،
کرێکارێکی خەڵکی سوریا بەهه‌مان هۆكار گیانی له ده‌ستداو یه‌كێكی دیكه‌ش ته‌ندروستی
تێكچوو.