بهرپرسێكی یهكێتی لهبارهی كۆبونهوهی لهگهڵ میت رونكردنهوه دهدات
02:05 - 29/12/2021
"زهمهن"
ههرێم كهمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان،
رهتیدهكاتهوه له توركیا چاوی به دهزگای میت كهوتبێت و دهڵێت بۆ نهخۆشی چووهته
ئهو وڵاته.
ههرێم كهمال ئاغا، ئهمرۆ چوارشهممه رونكردنهوهیهكی
بڵاوكردوهتهوه و تێیدا دهڵێت: لەسەر ئەو
سەردانەم بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی بۆ تورکیا ، هەندێ کەسی نەخۆش و دۆڕاو ،
بوختانێکیان بۆ بەندە هەڵبەستووە ، کە گوایا ئێمە چاومان بەمیتی تورك کەوتووە.
دهشڵێت: هەرچەندە نەمدەویست وەڵامی ئەم درۆ
و بوختانە بدەمەوە ، بەڵام تەنیا یەك شت بەبیر کەسی پشت ئەم بوختانەو ستایلە
شکستخواردووەکە بێنمەوە ، بێگومانم زۆر باشیش لەبیری ماوە، کەئەوکات لێپرسراوی
مەڵبەندی دهۆك بووم، ئاگاداری دەکردمەوە ، کەمەترسی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی میتی
تورکیامان لەسەرە ، لەبەر چالاکی و هاوکاریەکانمان بۆ کوردانی باکور و ڕۆژئاوای
کوردستان.
دهقی رونكردنهوهكه:
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست
لەسەر ئەو سەردانەم بەمەبەستی
چارەسەری نەخۆشی بۆ تورکیا ، هەندێ کەسی نەخۆش و دۆڕاو ، بوختانێکیان بۆ بەندە
هەڵبەستووە ، کە گوایا ئێمە چاومان بەمیتی تورك کەوتووە.
هەرچەندە نەمدەویست وەڵامی ئەم درۆ
و بوختانە بدەمەوە ، بەڵام تەنیا یەك شت بەبیر کەسی پشت ئەم بوختانەو ستایلە
شکستخواردووەکە بێنمەوە ، بێگومانم زۆر باشیش لەبیری ماوە، کەئەوکات لێپرسراوی
مەڵبەندی دهۆك بووم، ئاگاداری دەکردمەوە ، کەمەترسی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی میتی
تورکیامان لەسەرە ، لەبەر چالاکی و هاوکاریەکانمان بۆ کوردانی باکور و ڕۆژئاوای
کوردستان.
هەروەها ئەوە ئێمە بووین چ وەکو
لیستی سەوز و بەندە لەلیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەڕلەمانی عیراقدا، کە دژی بوونی
هێزی داگیرکاری سەربازی تورکیا بووین لەهەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا دا ،
بێگومان دیکۆمێنتەکانیش لە پەرلەمان ماون ، ئامادەشم بیدەینە دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
بۆ زانینیش ، شوێنی مانەوەم
لەتورکیا مۆتێلی kt suites 00905315648085 کە خاوەنەکەی کازم تاهیر
کەسایەتیەکی دیاری شاری سلێمانیە ، نەك ئەو ئوتێلەی کە بۆختانچیەکان نوسیویانە.
لەکۆتایشدا ، وەبیر هەموو ئەو نەخۆش
و شکستخواردووانەش دێنمەوە ، کە هەرگیز سارد نابینەوە ، لەهاوکاری کردنی کوردانی
هەر چوار پارچەی کوردستان و ماڵەکەشمان بۆ هەمیشە ماڵی هەموو تێکۆشەرانی کوردایەتی
دەبێت ، بێگومان مێژووی بنەماڵەکەی ئێمە وەك ڕۆژی ڕووناك دیارەو دەدرەوشێتەوەو بەم
(ثقوب السوداء) انە تاریك نابێت و قوت نادرێت.
هەرێم کەمال ئاغا