بڕی ئه‌و پاره‌یه ئاشكرایه كرا كه بۆ زیانلێكه‌وتوانی هه‌ولێر كۆكراوه‌ته‌وه
01:17 - 29/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بڕی چوار
ملیار و 460 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوی یه‌كه‌می هه‌ولێر
کۆکراوەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: ئه‌مرۆ له دواین رۆژی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی كۆتایی
مانگی ئۆكتۆبه‌رین، زیانه‌كان به پێنج ملیار و 853 ملیۆن دینار مه‌زه‌نده‌كراوه،
چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار پاره‌كه دیناره، ته‌واوكاری قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه دابینكراوه.
وتیشی: له لافاوی یه‌كه‌مدا 826 خێزان زیاندمه‌ندبون 314 ئۆتۆمبێلیش
زیانیان به‌ركه‌وتووه.
بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە بەمشێوەیە بووە: سێ ملیار
دینار لەلایەن حکومەتی عێراق، 500 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی
وەزارەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار،
دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن
دینار.
وتیشی: بۆ
لافاوه‌كه‌ی 17ی مانگ، له‌و ژماره حسابیانه‌ی رامانگه‌یاندووه شه‌ش ملیار و 500
ملیۆن دینار كۆكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق دوو ملیاری ناردبوو ره‌تمانكرده‌وه،
داوا له خێرخوازان و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن.
قەبارەى زیانەکان
لافاوى یەکەم (30/10/2021)
826 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان لەدەستداوە
314 ئۆتۆمبیل زیانیان بەرکەوتوە
4 ملیار و 460 ملیۆن دۆلار هاوکارى کۆکراوەتەوە
سێ ملیارى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دابینکراوە
قەبارەى زیانەکان بە 5 ملیار دینار خەمڵێنراوە
لافاوى دووەمى هەولێر (17/12/2021)
2 هەزار و 717 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان لەدەستداوە
10 هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و دو کەس بێسەروشوێنن
375 خان‌و بەتەواوى تێکچونە
هەزار و 26 ئۆتۆمبیل زیانیان بەرکەوتوە
شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار کۆکراوەتەوە
حکومەتى عێراق، دوو ملیار دینارى ناردووە لێیان وەرنەگیراوە
قەبارەى زیانەکان 20 بۆ 21 ملیار دینار زیانى لە هاوڵاتیانداوە