هادی عامری سێ رۆژ مۆڵهت دهدات به هێزه ئهمریكییهكان
09:16 - 29/12/2021
"زهمهن"
ھادی عامری سەرۆکی
ھاوپەیمانیی فەتح، جەختی لەوە کردەوە کە ھاوپەیمانییەکەی قبوڵ ناکات ھیچ ھێزێکی
شەڕکەری بیانی لە دوای ٣١ی کانوونی یەکەم لە عێراقدا بمێنێتەوە.
هادی عامری لە راگەیەندراوێکدا
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی کاتی درچوونی ھێزە بیانییەکان لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە
دەبێت سەرجەم ھێزە شەڕکەرە بیانییەکان عێراق جێبھێڵن.
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح
رایگەیاند: "جەخت لەسەر زەروورەتی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرە بیانییەکان بە
سەرجەم بەشەکانییەوە لە عێراق دەکەینەوە و قبوڵ ناکەین ھیچ ھێزێکی شەڕکەر لەژێر
ھیچ ناو و ھیچ بیانوویەک لە عێراقدا بمێنێتەوە".
ھادی عامری، وتیشی:"دەبێت سەرجەم ئەو پێگە و بنکە سەربازییە عێراقییانەی
کە ھێزە بیانییەکان داگیریان کردووە لە دوای ٣١ی کانوونی یەکەم رادەستی سوپا یان
ھێزە ئەمنییەکانی عێراقی بکەنەوە. بەتایبەتی بنکە ئاسمانییەکانی ھەریر و عەین
ئەسەد".
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح
ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت پێویستی لەسەر مانەوەی راوێژکار، مەشقپێکەران و
تەکنیکییەکان لەلایەن فەرماندە باڵا سەربازییەکانی عێراقەوە دیاری بکرێت و وتی:
"دەبێت دەستنیشانکردنی پێویستی بەمانە بەشێوەیەکی ورد لە رووی ئامادەکاری و
تایبەتمەندی و ئەو شوێنەی کە پێویستە بێت. دەبێت ئەمەش لەرێگەی رێککەوتنێکی
نووسراو لە نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمریکا بکرێت و بەپێی یاساکانی عێراق بێت".
ھەفتەی رابردوو ھێزە شەڕکەرەکانی
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە
رۆژئاوای وڵاتەکە، کەرەستە و چەکەکانی رادەستی سوپای عێراق کردەوە.