سنووری گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ بۆردومان کرایەوە
07:29 - 28/12/2021
"زەمەن"
قایمقامیه‌تی
ماوه‌ت رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و دووجار سنووری گوندی گه‌ڵاڵه له‌لایه‌ن فرۆكه‌ی
جه‌نگیه‌وه بۆردومانكراوه.
كامه‌ران
حه‌سه‌ن، قایمقامیه‌تی ماوه‌ت، رایگه‌یاند: کاتژمێر (٤٥؛٤) ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە
٢٠٢١/١٢/٢٨ لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە (دووجار) ناوچەی (دوکانیان) و (گۆمەسد) لە
سنوری کوێرەکانی کە دەکەوێتە بناری چیای ئاسۆس لە سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان
کرا،
كامه‌ران
حه‌سه‌ن، وتی: سوپاس بۆ خوا خەڵکی گوند سەلامەتن، ھەرچەندە لە ئێستادا مەڕدارەکانی
گوندی گەڵاڵە، مەڕەکانیان بردۆتە ئەو سنورە بە مەبەستی لەوەڕاندن.
وتیشی: ئێمە وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە بەردەوامی ئەم بۆردومانانە،
کە ھەموو جارێک دەبێتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ترس و نیگەرانی لە سنوری ئێمەو ھەموو
جارێکیش بە بەزەی خوای گەورە، خەڵکەکە سەلامەت دەردەچن.
قایمقامی
ماوه‌ت، ئومێدەواره سنورەكه‌یان چیتر نەبێتە گۆڕەپانی بۆردومان و ماڵوێرانی.