وەزیرى پێشمەرگە زانیارى نوێ لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
02:01 - 28/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، تائێستا 20 لیواى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى
پشتیوانى یه‌ك‌و دویان خستۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئەمڕۆ سێشەممە له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا
ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم 60 كامێراى حه‌رارى بۆ دابینكردون‌و خۆشیان به‌رده‌وامن
له‌كڕینى، داوایان له‌هاوپه‌یمانان كردوه درۆنى چاودێریان بۆ دابین بكه‌ن.
وتیشى:"چاكسازیه‌كانمان به‌رده‌وامه‌و توانیومانه نزیكه‌ى 20 لیواى یه‌كگرتوو
دروستبكه‌ین‌و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك‌و دوو بخه‌ینه‌وه ژێر ڕكێفى وه‌زاره‌ت".
سه‌باره‌ت به‌دوو لیواى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق وتى:"ئه‌و دوو لیوایه‌ى
بڕیاره دروستبكرێت ته‌شكلیه‌ى ته‌واوبوه‌و ته‌نسیقكراوه‌و لیوایه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق".