475 کوردستان

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان: سەرجەم هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک دادەخەین

01:35 - 28/12/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان لەبارەی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بۆ هەرێمی کوردستان نیگەرانە و ڕایدەگەیەنن، سەرجەم هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک دادەخەن.


نازم عه‌بدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە "زەمەن"ى ڕاگەیاند" ساڵانێکی زۆرە ئێمە هاواردەکەین داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوردە کردنی مریشکی بەستو ڕاگرن مریشکی زندو بەشی هەموو بازاڕ و هەناردەکردنیش دەکات ئێستاش ئەندامێکی پەرلەمان ئەو ڕێژە مەترسیدارەی لە هاوردەکردنی مریشکی بەستو ڕاگەیاندووە ئەمە دەبێتە زیانێکی زۆر بۆ کەرتی پەلەوەر لەناوخۆی هەرێم".

وتیشى، " لەکاتێکدا وەزیری کشتوکاڵ هاوردەکردنی مریشکی بەستوی قەدەغەکردووە بەڵام دەبینین و باس دەکرێت بەڕێژەیەکی بەرچاو مریشکی بەستوی تورکی و بەرازیلی لەبازاڕداهەیە و دێتە ناو هەرێم لەمەرزێکەوە دێتە ناوەوە لەکاتێکدا بەرهەمی ناوخۆ لەسەدا سەد بەشمان دەکات و توانای هەناردەکردنیشمان هەیە بۆیە پێویستە حکومەت هاوکاریمان بکات تەنها مەعنەوەی پێویستمان بە هاوکاری مادی نییە".

نازم عه‌بدوڵا ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر حکومەت دەڵێت بازاڕ ئازادە با ڕێگەش بۆ ئێمە بکاتەوەو ئازادبین وەک خاوەن پرۆژەکان لە هاوردەکردنی جوچک و عەلەف نەک لە ناوخۆدا قۆرغکاری بکرێت بۆ چەند کۆمپانیایەک.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان جەخت دەکاتەوە" ئالیک نزیکەی ١٥٠ دولار بەرز بوەتەوە نرخی هینانی جوجگە نزیکەی پەنجا سەنت بەرزبوەتەوە نرخی غازیش ٥٠٠ هەزار دینار بەرزبوەتە بۆ هەر تەنیک جگە لە بەرزبونەوەی بەهای دولار، بویە لیرەوە داوە لە حکومەتی هەریم دەکەین تازوە ڕیگری بکات لە هاورە کردنی مرێشکی بەستو ئەگەر بەپیری بانگەشەکەمانەوە نەیەت ناچار ئەبین پەنا بەرین بۆ محکەمەی ئیتحادی و دەنگی نارەزامەندی خومان بگەینینە هەموو قونسڵگەریەکانی وڵاتانی لە هەولێر ئەگەر ئەنجامیشی نەبێ ناچار ئەبێن هەموو هوڵەکانمان دابخەین ، لەهیچ وڵاتێکدا  نەبوە حکومەت ئەوەندە دژایەتی بەرهەمی ناو خوبکات کە خوی لە خویدا هوکاریکە بۆ داڕمانی ئابوری وڵات".

لەکاتێکدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی ٩٥٠ پرۆژەی پەلەوەر هەیە خۆی دەبینێتەوە ١٣٥٠ هۆڵ لەئێستاشدا ٢٥٠ پرۆژەی دیکە لەهەوڵی دروستکردندان و چاوەڕێی مۆڵەتن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن