خانوویەک بەسەر خێزانێکدا ڕووخا و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
10:52 - 28/12/2021
زەمەن_عێراق
بەهۆى روخانى خانوەیەک بەسەر خێزانێکدا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و
خوشکێکیشیان بریندارە.
میدیا
عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەشاری ناسریەی سەربە پارێزگای زیقار، لە ڕووداوێکی
کتوپڕ و چاوەڕوان نەکراودا خانوویەک بەسەر خێزانێکدا ڕووخاوە و لە ئەنجامدا دوو
منداڵی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە و سێ ئەندامى دیکەى خێزانەکەش برینداربوون."
ئاماژە
بەوەشکراوە، "ئەو دوو منداڵەى گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان تەمەنی یەک ساڵە و ئەوی دیکەیان
نۆ ساڵە و یەکێک لە بریندارەکانیش کچێکی تەمەن دووساڵە".