كاروانیکى دیکەى کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە
10:10 - 28/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق رایگەیاند، لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوەی کاروانێکی دیکەی کۆچبەران
لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بۆ عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا کاروباری یاسایی
110 کۆچبەری تەواوکردوە کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە
بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بۆ وڵات، تائێستاش لەرێگەی 10 گەشتی ئاسمانییەوە 3800 کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە.
دەشڵێت، وەزارەتی
دەرەوە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ کارئاسانی تەواو تاوەکو کۆچبەران سەرجەم رێکارە یاساییەکان
ئەنجام بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ئاستی دیپلۆماسی پەیوەندی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ
وڵاتانی ئەوروپا تاوەکو رێگری بکەن لە بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی عێراقەوە.
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، تائیستا زیاتر لە 500 رێگەپێدانی گەشتکردن بۆ ئەو کۆچبەرانە
کراوە کە پاسپۆرتەکانیان ونکردوە و ناونوسینی ئەوانەی خواستی گەڕانەوەشیان هەیە بەردەوامە.