هه‌ڵوێستی هادی عامری له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی
05:47 - 27/12/2021
"زەمەن"
هادی عامری، سه‌رۆكی
هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند: له‌به‌ر رۆشنایی باوه‌ڕبوونیان به پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وه
دیموكراتییه‌كه‌ی له‌میانه‌ی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی
ده‌نگدانه‌وه، پابه‌ند ده‌بن به بڕیاری دادگای فیدراڵ.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
هادی عامری:
له‌پێناو پابه‌ندبوونمان به
ده‌ستوور و یاسا و به‌لاوه‌نانی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سه‌قامگیری عێراق له‌ڕووی ئه‌منی
و سیاسییه‌وه، هه‌وره‌ها له‌به‌ر رۆشنایی باوه‌ڕبوونمان به پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وه
دیموكراتییه‌كه‌ی له‌میانه‌ی ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی
ده‌نگدانه‌وه، پابه‌ند ده‌بین به بڕیاری دادگای فیدراڵ، وێڕای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕێكی
قووڵ و بۆچوونێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان له‌وه‌یه، كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جێگه‌ی
گومانێكی زۆری ساخته‌كاری و ده‌ستكاریكردن بووه و ئه‌و تانانه‌ی پێشكه‌ش به
دادگای فیدراڵیمان كردن، باوه‌ڕپێكراو و لۆژیكی و په‌سه‌ندكراو بوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و تانانه له
هه‌ر وڵاتێك پێشكه‌ش به هه‌ر دادگایه‌كی ده‌ستووری بكرابان، كه رێز له
دیموكراتیه‌ت ده‌گرن، به‌شی ئه‌وه‌یان ده‌كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی
هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووه‌شدا ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆمان به‌و
بڕیاره‌ی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه، كه رووبه‌ڕووی چه‌ندین فشاری گه‌وره‌ی ناوخۆیی و
ده‌ره‌كیی بووه‌وه.
خودا عێراق له هه‌موو
خراپییه‌ك بپارێزێت و سڵاو و ره‌حمه‌تی خوداتان لێبێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
تایبه‌تی هادی عامری
27ی كانوونی یه‌كه‌می 2021