288 کوردستان

دواین زانیاری له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌و كرێكاره‌ی به‌ غازی خه‌ڵوز ته‌ندروستی تێكچوو

05:07 - 27/12/2021

"زه‌مه‌ن"

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ته‌ندروستی ئه‌و كرێكاره‌ باشبووه‌ كه‌ به‌ غازی خه‌ڵوز ته‌ندروستی تێكچوو بوو.

 

ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە یەکێک لە کارگەکانی چەو و لم له‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو کرێکار دۆخی تەندروستیان تێک دەچێت یەکێکیان بەهۆی بوونی غازەوە گیان لەدەست دەدات ئەوی دیکەشیان دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار دەکرێت لە شاری سلێمانی.


ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت: لەئێستادا بارودۆخی تەندروستی ئەو کرێکارە جێگیرە و بەهەوڵ و هیمەت و توانای پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار توانراوە دۆخی تەندروستی جێگیر بکرێت و لە بەشی چاودێری ورد بهێنرێتە دەرەوە بۆقاوش و ڕەوشی ئاسایی ببێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن