518 کوردستان

تا ئێستا هەوڵەکانى دۆزینەوەى تەرمى دانەرى ١٠ مانگ بێ ئەنجامە

01:09 - 27/12/2021

زەمەن_هەولێر


لە دوای ١٠ رۆژ لە دروست بوونی لافاوەکەی هەولێر، هێشتا گەڕان و بەدوای ئەو دوو کەسەدا بەردەوامە کە لە لافاوەکەدا بێ سەوشوێن بوون.


ئێوارەی دوێنی لەڕێگای ئامێرێکی تایبەت شوێنی دانەر نەبەز، منداڵە ١٠ مانگە بێ سەروشوێنەکەی قوشتەپە دیاریی کرا و ئەمڕۆ، تیمی مەلەوانی ژێرئاو لە بەنداوی عەوێنە بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

لە شارەدێی دارەتووش گەڕان بەدوای ئومێد نامیق، شوانە بێ سەروشوێنەکەی شارەدێی داروتوو بەردەوامە، رۆژانە جگە لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی نزیکەی ٤٠ کەس لە کەسوکار و نزیکەکانی بەدوایدا دەگەڕێن، تاوەکو ئیستا تەنیا ناسنامە و سویچی ماتۆڕسکیلەکەی دۆزراوەتەوە و خۆی هێشتا بێ سەروشوێنە.

لە لافاوەکەی رۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی هەولێر، ١٠ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بە گیان سپاردوو تۆمارکراون، بەڵام هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە و بێ سەروشوێنبوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن