كەمپەینێك: مشتومڕ و كۆبونەوەی بەپەلە دەكرێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
10:56 - 26/12/2021
"زەمەن"
کۆمەڵێک پارێزەر و یاساناس و چالاکوان لە هەرێمی کوردستان، کەمپەینی بەڵێ بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی کودستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە عێراقەوە رایدەگەیەنن و باس لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش دەكەن.
ئەو پارێزەر و یاساناس و چالاکوانانە، لە كەمپەینێكدا رایدەگەیەنن وەک دیارە کە مشتومڕ و کۆبونەوەی بە پەلە دەکرێت لەسەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، کە ڕوونە یاسای هەڵبژاردن پارتی ڕەفزی هەمواری دەکات، هەروەها پارتی دەیەوێت کۆمیسیۆنیش هەموار بکرێ لەسەر بنەمای کورسی ئەوەش لای هێزەکانی تر ڕەفز دەکرێتەوە.
داو لە گشت هێز و لایەنەکان دەکەن کە پاڵپشتی ئەم کەمپەینە بکەن کە کۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات و کۆتاکانیش دابەشبکرێت بەسەر هەولێر و سلێمانی و دهۆک .