شوێنی تەرمی دانەری 10 مانگان دیاریكرا
10:07 - 26/12/2021
"زەمەن"
بەهۆی ئامێریکی تایبەتەوە، ئەو شوێنە دەستنیشانکراوە کە تەرمی دانەر نەبەزی تەمەن (10) مانگی تێدایە کە لە لافاوەکەی هەولێردا بێسەروشوێن بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەهەولێر لەزاری کەسوکاری دانەر نەبەزەوە وەرگیراون، وەزارەتی پێشمەرگە ئامێریکی تایبەتی بە دۆزینەوەی تەرمەکە دابینکردوە و لە رێگەی وەرگرتنی (DNA) دایکیەوە و بە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە توانراوە ئەو شوێنە دیاری بکرێت کە تەرمی دانەری تێدایە.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی دانەر لە بەنداوی عەوێنەدایە کە دەکەوێتە دەشتی شەمامک، بڕیارە ئەمشەو و سبەینێ دوو تیمی غەواس لە قەزای دوکان و بەغداوە بگەنە هەولێر و پرۆسەی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دەستپێبکەن.
عەبدولوەهاب ئەحمەد – هەولێر_KNN