بهوێنه؛ پارێزگاری هەولێر، به شاندێكى گهورهوه سهردانی ئێرانی كرد
07:23 - 26/12/2021
"زهمهن"
ئومێد خۆشناو،
پارێزگاری ههولێر سهرۆكایهتی شاندێكی 12 كهسی كرد بۆ سهردانی كۆماری ئیسلامی
ئێران.
شاندی یاوهری
ئومێد خۆشناو پێکدێن له: بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران، جێگری
بەڕێوەبەری گشتیی گۆمرگ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، قایمقامی چۆمان، بەڕێوەبەری
ناحیەی حاجی ئۆمەران، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و هەناردەکان، بەڕێوەبەری گواستەوەی
هەولێر، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی جۆری، بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری نشینگە
و پاسپۆرتی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، نوێنەری ژووری بازرگانی.
شاندهكه لەلایەن
(نەسرووڵا ڕەشنودی) سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرپرسانی دیکەی
باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەسنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین پێشوازی لێکراوه.
بهپێی راگهیهندراوێكی
پارێزگا، مەبەست لەسەردانەکەی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری بۆ کۆماری ئسلامی ئێران،
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری
نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانە لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین.