466 کوردستان

هێمن هەورامى: پارتى و یەکێتى لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن

12:44 - 26/12/2021

زەمەن_هەولێر


جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێکدەهێنن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 26-12-2021، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە پەرلەمان، رایگەیاند: پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پێک دەهێنن.

وتیشى، تیمی پارتی لە لێژنەکە بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت و تیمی یەکێتیش ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی دەکات.

بە وتەى هێمن هەورامی لیژنەکە ”لەم چەند رۆژە“ کۆ دەبێتەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆکۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، دادەڕێژێت.

لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی 1ـی 2022، پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کۆ دەبێتەوە و ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن