کەسێکى دیکە بەهۆى بهغازی خهڵوزەوە گیانى لەدەستدا
12:35 - 26/12/2021
زەمەن_دەربەندیخان
لە گوندێکى
سنورى قەزاى دەربەندیخان گەنجێک بەهۆی غازی خەڵوزەوە گیانى لەدەستدا و برایەکەیشى توشی
تەنگەنەفسی بووە.
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی دەربەندیخان بە
"زەمەن"ى راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی "دەرەدوین"ی
قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە، گەنجێک بەناوی (ئەحەد عەبدولفەتاح) کە تەمەن
23 ساڵە گیانی لەدەست دا و برایەکی بەناوی (سەعد) توشی تەنگەنەفسی بووە.
وتیشى، ئەو دوو
برایە بە ڕەگەز خەڵکی سوریان و لە کارگەیەکی چەو و لم کاریان کردووە، خەڵوزیان بەکارهێناوە
بۆ خۆگەرمکردنەوە، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی تریان بۆ چارەسەری زیاتر
ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە
شەوى ٢٢ لەسەر ٢٣ى ئەم مانگە، بەهۆی دوکەڵ و غازی خەڵووزەوە لە گوندێکی نزیک ئاکرێ،
پێنج ئهندامی خێزانێك خنكان، كه له دایکێک و چوار منداڵ پێكدێن.