دایکێک کچە ١٧ ساڵانەکەى دەکوژێت
12:15 - 26/12/2021
زەمەن_بەغدا
وەزارەتی ناوخۆی
عێراق کوشتنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند کە دەرکەوتووە دایکی
بکوژەکەیە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا
کە کۆپییەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تەرمی کچێکی ١٧ ساڵان
لە ناوچەی ئەبوغرێبی ڕۆژئاوای بەغدا دۆزرایەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی
تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکە،
دایکی کچەکە بە ئاشکرا دانی بە تاوانەکەدا نا کە ئەو کچەکەی کوشتووە".
لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە، "دوای دەستگیرکردنی دایکەکە بە مادەی ٤٠٦ی یاسای سزدانی عێراقی و لێکۆڵینەوە
زیاتر و ئەنجامدانی بەڵگە و تاوان، دەرکەوت دایکەکە ڕاستی کردووە و ئەو کچەکەی
کوشتووە."