لە یەک پارێزگا زیاتر لە 15 هەزار کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانى بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون
11:45 - 26/12/2021
زەمەن_ئێران
پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی
ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 8 مانگی رابردوودا زیاتر لە 15 هەزار
کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان و قاچاخچییەتی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکردووە.
شەمس عەلی حەق وێردیان،
سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای ورمێ ئاشکرایکرد، لە 8
مانگی رابردوودا 341 قاچاخچی ماددەی هۆشبەر، هەزار و 944 فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر و
8 هەزار و 265 گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکان گیراون.
دەشڵێت، هەر لەو
ماوەیەدا 5 تۆن و 774 کیلۆ لە جۆرە جیاوازەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە.