ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی تانەکان و ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلادەکاتەوە
09:38 - 26/12/2021
زەمەن_عێراق
بڕیارە ئەمڕۆ
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنێکدا ئەنجامی هەڵبژاردن و تانەکان یەکلایی
بکاتەوە، کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە پێشکەشکراون.
فازڵ فەتلاوی، ئەندامی
هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، متمانەی تەواویان بە دادگای
فیدراڵی هەیە و هەر بڕیارێک بدات، پابەندی دەبن.
ئەوە لە
کاتێکدایە زۆربەی لایەنەکانی شیعە، جگە لە رەوتی سەدر، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی
تشرینی یەکەمی رابردوو رەتدەکەنەوە، کە تیاییدا سەدرییەکان 73 کورسی و تەقەدومی
سوننە 37 و دەوڵەتی یاساش 33 کورسییان بەدەستهێناوە.