ئهمساڵ 772 كهس خۆیان كوشتووه
03:25 - 25/12/2021
"زهمهن"
وەزارەتی ناوخۆی عێراق،
ئاماری حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە میانی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و راشیگەیاند: چەند
لیژنەیەکی، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن،
پێکھێناوە.
خالید محەننا، وتەبێژی
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمساڵ بە بەردوارد بە
ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٩ حاڵەتی خۆکوشتنیان تۆمارکردووە و وتی: "لە میانی
ئەم ساڵدا، ٧٧٢ حاڵەتی خۆکشتمان تۆمارکردووە، لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٦٣
حاڵەتی خۆکشتنمان تۆمارکردبوو".
خالید محەننا باسی
لەوەشکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٦وە، حاڵەتەکانی خۆکشتن لە عێراق زیادیان کردووە و
گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن گەیشتبووە ٣٩٣ حاڵەت و لە
ساڵی ٢٠١٧دا، گەیشتبووە ٤٦٢ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٨دا، گەیشتبووە ٥٣٠ حاڵەت و لە
ساڵی ٢٠١٩دا، گەیشتبووە ٦٠٥ حاڵەت".
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی
عێراق، راشیگەیاندووە کە چەند لیژنەیەکییان، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی
زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، پێکھێناوە.