555 کوردستان

ئه‌مساڵ (2) ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

12:12 - 25/12/2021

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر

  بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر ئاشكرایكرد، سه‌رباری دۆخی خراپی كۆرۆنا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئه‌م مانگه‌، ژمارەی گەشتیاران لە پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە ملیۆنێک و 971 هەزار و 522 گەشتیار و چاوەڕێ دەكەین بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، دوو ملیۆنیش تێپەڕێنێت.

 ئیسماعیل مینەخان، ئه‌وه‌شی خسته‌ روو كه‌ رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای هەولێر و شوێنە گەشتیارییەكانی لەمساڵدا، لە تەواوی هەردوو ساڵانی پێش خۆی پێكەوە زیاترە و چاوەڕێ دەكرێت لە 2022 رێژەكە بەرز ببێتەوە.

وه‌ك ئیسماعیل مینەخان باسیكرد كه‌ ئەو ئامارانه‌یان لە رێگەی بازگە سنوورەییەكانی پایتەخت و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە شێوەیەكی ورد و زانستی تۆماركراون.

چه‌ند ساڵێك به‌رله‌ئێستا به‌بڕیاڕی په‌رله‌مانی كوردستان شاری هه‌ولێر به‌ پایته‌ختی گه‌شتیاری هەرێمی كوردستان ناودێركرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن