وێنه.. دوو کەسی تر بەڕووداوی هاتوچۆ له‌گه‌رمیان مردن
11:31 - 25/12/2021
زه‌مه‌ن – گه‌رمیان
بەیانی ئەمڕۆ (شەمە)
لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا
لاندکرۆزەر و بارهەڵگر) پێکیاندا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له‌گه‌رمیان ئاشكرایكرد كه هەر دوو مردووه‌كان لەناو ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەرەکەدا بوون.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بەڕەگەز عەرەبن. ڕوداوەکە بەشێوەیەک ڕویداوە ئۆتۆمبێلی
جۆری لاندکرۆزەر بەئاراستەی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوەو ئۆتۆمبێلی جۆری
بارهەڵگر بەپێچەوانەوە لەنزیک گوندی "حەوش کوڕ‌و"ی سەربەناحیەی قۆرەتوو پێکیانداداوە.