کازمی: ئەگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئارادایە
11:01 - 25/12/2021
زه‌مه‌ن -عێراقی
مسته‌فا كازمی رایگەیاند، ئەگەری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئارادایە چونكه هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆتایی
نەهاتووە و لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە گفتوگۆ و دانوستان هەیە لە نێوان
لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنەکاندا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی
بەوەشکرد، هیچ رێگە چارەیەکی تر نییە لەبەردەم عێراقییەکان جگە لە دیالۆگ، کە
بەوتەی ئەو چارەسەرێکە بۆ بونیادنانی دواڕۆژێکی شایستە بۆ سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی
عێراق.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 75 رۆژ به‌سه‌ر
ته‌واویبونی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا؛ تا ئێستا
به‌فه‌رمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئیتیحادییه‌وه ته‌سدیق
نه‌كراوه‌و ده‌نگوباسی ئه‌وه هه‌یه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دادگای باڵا بڕیاری له‌باره‌وه
بدات.