رونكردنهوهیهك لهبنهماڵهی ئهو چهكدارهی لهباوكی خوێندكارهكهو كوڕهكهیان دا
09:39 - 25/12/2021
زهمهن - سلێمانی
له رونكردنهوهیهكدا بنهماڵهی
ئهو چهكدارهی لهباوكی خوێندكارهكهو كوڕهكهیان دا ئاشكرایدهكهن كه دوا بە
دوای کێشەکە بە مەبەستی ڕەچاوکردنی یاساو سەروەریی یاسا دەست بەجێ توانا خۆیی ڕادەستی
یاسا کردووە بۆ ئەوەی یاسا سەروەربێت، وە ئێستا دەستبەسەرە..
ههروهها ئاماژهیش بئ ئهوه
دهكهن كه "سەردانی باوکی خوێندکارمان کردووە بۆ دڵنەوایی و داوای لێبوردن
لێیان"
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی..
ئێمە وەکو باوک و کەس و کاری
(توانای سەگرمە) بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە:
بەداخەوە
دوور لە ویستی خۆمان لە یەکێک لە خوێندنگە ئەهلییەکانی شارەکەمان بەهۆی کێشەیی دوو
خوێندکار، بەڕێوبەری خوێندنگەکە دەنێرێت بە دوایی بەخێوکاری هەردوو خوێندکار کە لە
نزیکەوە کێشەکە چارەسەر بکەن بە هاوکاری خوێندنگەکە وەک هەموو کێشەیەکی ئاسایی کە ڕۆژانە
ڕووبەڕویان دەبێتەوە،
باوکی یەکێک لە خوێندکارەکان
ئامادەدەبێت، وە خوێندکاری دووەمیان بەهۆی ئەوەیی باوکی لە دەرەوەی وڵاتە خێزانی
ئامادە دەبێت. لە ئەنجامی گفتوگۆ لە نێوانیاندا گرژی دروست دەبێت کە هەردووکیان لە
نەتەوەی عەرەبن،
باوکی خوێندکارەکە وتەی نەشیاو
بەرامبەر دایکی خوێندکاری دووەم دەکات کە خوشکی خێزانی توانایە، بۆیە پەیوەندی دەکات
بە تواناوە ئاگاداری دەکات بەوەی کە ئیهانە کراوە، بەڵام گرتەی ڤیدیۆیی ئەم گرژییە
بڵاو نەکراوەتەوە.
توانا کە لەو کاتەدا لە ئەرک
بووە کارەکەی بەجێ دەهێڵێت و لە سەر داوای خوشکی خێزانی سەردانی خوێندنگەکە دەکات.
لە سەرەتاوە کە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا
دەردەکەوێت توانا هەوڵ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو کۆتایی پێ هێنانی بەڵام دوو
خوێندکارەکە گرژی دروست دەکەنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەکە درووست بێت…
کە بە ناچاری کێش دەکرێتە ناو
کێشەکەوە کە ئەوە کاری ئێمە نییە و لەسەر ویستی ئێمە نەبووە
دوا بە دوای کێشەکە بە مەبەستی
ڕەچاوکردنی یاساو سەروەریی یاسا دەست بەجێ توانا خۆیی ڕادەستی یاسا کردووە بۆ ئەوەی
یاسا سەروەربێت ،وە ئێستا دەستبەسەرە.
بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک
سەردانی باوکی خوێندکارمان کردووە بۆ دڵنەوایی و داوای لێبوردن لێیان..
بۆیە داواکارین لە کەناڵەکانی
ڕاگەیاندن بە پیشەییەوە ڕوماڵی ئەم کێشەیە بکەن و دەتوانن لە ڕێگای یاساوە داوای
گرتەی ڤیدۆیی ئەو کاتە بکەن کە باوکی خوێندکارەکە ئیهانەی ئەو ئافرەتە دەکات بەڵام
بڵاو نەکراوەتەوە.
لەگەڵ ڕێزمان بۆ هەموو لایەک
(بنەماڵەی توانای سەگرمە)..