678 کوردستان

به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با له‌ 23 رۆژدا (121) ملیار بووه‌

09:32 - 25/12/2021

زه‌مه‌ن – هه‌رێمی كوردستان

 

 په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایكرد؛ ئه‌م مانگه‌ 100% داهاتی كاره‌با به‌رزبۆته‌وه‌و به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با له‌ 23 رۆژی ئه‌م مانگه‌دا (121) ملیار بووه‌.

په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید نوسینێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:



ئەمە تەنها داهاتی وەزارەتی کارەبایە !

ئەم ژمارانەی خوارەوە "فەرمیی"ـن و بەتەنها داهاتی کارەبایە تەنها لە  ٢٣ ڕۆژی مانگی ١٢ کە بێگومان بەتەواوبوونی مانگەکە، ژمارەکان بەرزنتر دەبنەوە .

داهاتی کارەبا لە ١ ی ١٢ هەتا ٢٣ ی ١٢ ی ٢٠٢١

سليماني ( ٧٢ ) حەفتا و دوو ملیار دینار
هەولێر ( ٤١) چل و یەک ملیار دینار
ٕٖٖهەڵەبجە ( ١.٥ ) یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار
دهۆک ( ٦.٥ ) شەش ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار
گەرمیان ( ٦٥٠ ) شەش سەد و پەنجا ملیۆن دینار

کۆی گشتی داهاتی کارەبا لە ٢٣ ڕۆژی ئەم مانگەدا بریتی بووە لە ( ١٢١.٦٥٠.٠٠٠٠٠٠) سەد و بیست و یەک ملیار و شەش سەد و پەنجا ملیۆن دینار .

پرسیارەکە لێرەدا ئەمەیە; ئەمە بەتەنها داهاتی کارەبایە، ئەی داهاتی ئاو، تەندروستی، هاتوچۆ، باجی خانوبەرە، دەروازە سنورییەکان، غاز، نەوت .... هتد، چەندە و بۆ کوێ دەچێت و چی لێدێت ؟!

بۆ زانیاریتان داهاتی مانگی ڕابردوی کارەبا ( ٦١ ) ملیار بووە، ئەم مانگە دوو هێندە زیادیکردووە، کەچی بەو هەموو داهات و پارە و بوجە زەبولاحەوە هێشتا ناتوانن موچەی ئەو خەڵکەش بدەن و پاساوی کەمی داهات و نەبونی پارە دەهێننەوە !

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن