هۆشدارییه‌ك له كه‌شناسییه‌وه.. پله‌ی گه‌رما بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت
10:15 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سبه‌ی شه‌ممه‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌شه‌و و رۆژ له‌ژێر سفر پله‌ی
سه‌دیه‌وه ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی ڕۆژی شه‌ممه پێشبینی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری
بۆ ناو خاكی هه‌رێم ده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینێكی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما
له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه پله‌ی گه‌رمی له شه‌ودا له‌ژێر
سفری سیلیزی ده‌بێت، له ناوچه شاخاویه‌كان به شه‌و و به ڕۆژ له ژێر سفره‌وه
ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه به‌ڕۆژ نزیك ده‌بێته‌وه له سفر جگه له
ناوچه‌كانی گه‌رمیان كه پله‌كانی گه‌رمی كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه
ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، باشتروایه بۆ هاوڵاتیان نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی
كه به‌فری لێباریوه چونكه به‌ستن ڕوده‌دات شه‌خته دروستده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته
هۆكار بۆ خلیسكان و كه‌وتن، هه‌روه‌ها ته‌مومژ دروستده‌بێت و مه‌ودای بینین (Visibility) كه‌م ده‌بێته‌وه،
ئه‌م نزمبونهوهیهش سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.