شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
08:52 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی پێشبینییه كه‌شناسییه‌كان، سه‌ره‌تای
مانگی داهاتوو، شه‌پۆلێكی به‌هێزی دیكه‌ی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌یار شاره‌زای كه‌شناسی له راپۆرتێكدا
بڵاویكرده‌وه، لەسەرەتای مانگی ئایندەدا، بەتایبەت لەمەودای رۆژانی ١-١-٢٠٢٢ بۆ
٧-١-٢٠٢٢ پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و بەفر بارین بە ئاراستەی ناوچەکەوە
دەکەین، بەکاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی شێداری دەریای ( ناوەراست + سوور ) لەگەڵ
کاریگەری بارستە ھەوایەکی تارادەیەک سارد، كه به‌هۆیه‌وه بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا
دەبارێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، بارانی ئەمجارە زیاتر پێشبینی
دەکرێت بارانێکی لەسەرخۆ و زستانەی بەرفراوان بێت بەسەر ناوچەکەدا و جیاواز لە شەپۆلی
ڕابردوو کە خۆی لەبارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقەدا بینیەوە، لە ئەنجامدا لەھەندێ
ناوچەدا بڕی چاوەروانکراو باران نەباری و لەھەندێ ناوچەشدا بووە ھۆی دروستبوونی
لافاو و کارەساتی سروشتی لێکەوتەوە.
به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئەم شەپۆلەیان بارانی زۆر
باش و بەسودی لێدەباریت لەناوچەکەدا، لەگەڵ بارینی بەفرێکی باشیش لەناوچە شاخاویەکاندا.