363 کوردستان

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌

07:59 - 24/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، تۆمەتبارانی روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خوێندنگه‌كه‌ی ناو شاری سلێمانی راده‌ستی یەكەی سەربازی هێزەكانی (70)  ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی.


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، سه‌باره‌ت به‌ هەواڵی ئازادكردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی كە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیركران و پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادكران بە بارمتەی یاسایی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازییەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك وباوكی خوێندكارەكە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی ڕادەست كردنیان بە یەكەی سەربازی هێزەكانی (70)  و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی  بۆ ڕای گشتی ..
سەبارەت بەهەواڵی  ئازادكردنی تۆمەتبارانی كێشەی یەكێك لە خویندنگەكانی ناو شاری سلێمانی كە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیركران و پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادكران بە بارمتەی یاسایی ،
بەڵام بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەكی سەربازی یەوە هەستاون بە هەڵكوتانە سەر خوێندنگەیەك و لێدانی خویندكارێك وباوكی خوێندكارەكە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە  لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێكۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە / فەرماندەیی هێزەكانی (70 ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی ڕادەست كردنیان بە یەكەی سەربازی هێزەكانی (70)  و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی بۆ ئەوەی هیچ كەسێك ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكار نەهێنێت .
                                                                       بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
                                                                                          ( 24 / 12 / 2021 )

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن