په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكه‌نینه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان رونكردنه‌وه ده‌دات
07:46 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
په‌رله‌مانتاریكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێكه‌نیه‌نه‌كه‌ی له دانیشتنی په‌رله‌ماندا رویدا، به‌هۆی قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكه‌وه بووه كه وتی کاکە تۆزێک دەنگەکە دابەزێنە زۆر زۆره.
له چه‌ند رۆژی رابردودا گرته ڤێدیۆیه‌كی عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی
له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌ك،
پێكه‌نین ده‌یگرێت.
عه‌باس فه‌تاح له‌باره‌ی ئه‌و پێكه‌نینه‌وه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
و ده‌ڵێت، ئینسان گریان و پێکەنین لە دەست خۆی نیە، ئەم پێکەنینەش تەنها لەوە
دروست بوو لەکاتی خوێندنەوەی پڕۆژەکە لە لایەن بەندەوە مایکرۆفۆنەکەم لەخوم نزیک کردبۆوە دیاربوو دەنگەکەم
زۆربوە لە هۆلەکە ئەندامێکی بەڕێز لەناکاو وتی کاکە تۆزێک دەنگەکە دابەزێنە زۆر زۆره،
ئەم قسە لەناکاوە بوە هۆی پێکەنینی هەموومان.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
ڕونکردنەوەیەک بۆ خەلکی کوردستان:
هاولاتیانی خۆشەویستی
کورستان خوشکوبرایانم، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بۆ مەرامی سیاسی خۆیان
و ڕاکێشانی ڕای خەلک ئەو پێکەنینەی پەرلەمانیان بەئاراستیەکی زۆر بێویژدانانەدا
بردوە، جارێ ئەرشیف لە هەموو سایت و پەیجو کەنالەکان هەیە ئەو ڕوداوە دلتەزێنەی خێزانەکەی ئاکرێ و ژێرئاو کەوتنی یەختەکەی
ئیجە نە بلاو کرابۆوەو نە زانرابوو خۆ ئەو دوو خێزانەی لە کۆیە تا ئێستا چارەنوسیان
دیار نیە یەکیان خزمی خۆمەو ئێستاش جیرانمە ئەوی تریش خاڵۆزای هاوپیشەم مامۆستا شەمۆڵە
پێم وانیە ئەو کەسانەی باسی دەکەن لە ئێمەیان خەمتربێت، وەکۆبونەوەکە پەیوەندی بە
هەمواری یەک مادەی وەزارتی کارەباوە هەبوو ، نەک لافاوی هەولێر، کۆبونەوە لەسەر
بارودۆخی لافاوی هەولێر دووسەعات پێشتر ئەنجام درابوو زیاتر لە60 ئەندامی بەڕێزی پەرلەمان
قسەی باشیان بۆ هاوکاری و چارسەرو دەولەمەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی شارەوانی خستە ڕوو
، کوردەواریش دەڵێت ئینسان گریان و پێکەنین لە دەست خۆی نیە، ئەم پێکەنینەش تەنها
لەوە دروست بوو لەکاتی خوێندنەوەی پڕۆژەکە لە لایەن بەندەوە مایکرۆفۆنەکەم لەخوم نزیک کردبۆوە دیاربوو دەنگەکەم
زۆربوە لە هۆلەکە ئەندامێکی بەڕێز لەناکاو وتی کاکە تۆزێک دەنگەکە دابەزێنە زۆر زۆر،
ئەم قسە لەناکاوە بوە هۆی پێکەنینی هەموومان.
عادەتەن هەر ئەندامێکیش قسە بکات کامیرەی ڕوو لێ دەکرێت واتە ڕاستەوخۆ دەگاتە
هاولاتیان بابەتەکە.
خوشک‌و برایانی خۆشەویستم هاولاتیانی خەلکی کوردسانی بەڕێز، پێم وایە بەشێکتان لە نزیکەوەو بەشێکیش لە ڕێگەی
ڕاگەیاندنەوە، دەمناسن کە خۆم لەو ئاستە
نابینم یاری بە هەستی خەلک بکەم بە پێچەوانەوە خۆم بە خزمەتکاری خەلک دەزانم. ئەگەر
خەلک وا تێگەیاندرابێت یاری بە شعوریان کراوە، من لێرەوە سەد جار داوای لێبوردن لە
هاولاتیانی کوردستان دەکەم،ئەگەر ئەم پێکەنینە دلگرانی کردوون بە گەورەی خۆتان
بمبورن.
عەباس فەتاح
24/12/2021