پۆلیس كوشتنی مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات
05:36 - 24/12/2021
زه‌مه‌ن_كه‌ركوك
شه‌وه‌ی رابردوو مامۆستایه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌ركوك كوژرا
و پۆلیس ده‌ڵێت كه بكوژه‌كه برای مامۆستا كوژراوه‌كه بووه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه له شاری كه‌ركوك مامۆستایه‌كی ته‌مه‌ن 45
ساڵ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا درایه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌ستبه‌جێ گیانی
له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، هێزه‌كانیان
توانییان له‌ماوه‌ی 3 كاتژمێردا تۆمه‌تبار به‌كوشتنی مامۆستاكه‌ی كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن
كه برای كوژراوه‌كه‌یه.
ده‌شڵێت، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی گرته‌ی كامێراكانی چاودێری گه‌ڕه‌كه‌كه
و قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك رووداوه‌كه توانرا تۆمه‌تباری كوشتنی مامۆستاكه‌ی
شه‌وی رابردوو ده‌ستگیر بكرێت".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك، بكوژه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه
كێشه‌ی خێزانیان هه‌بووه.